چیرۆکێکی بەرخۆدان: بە دیل لەدایک بووە، وەک شەهید دونیای بەجێ هشت

یوسف ئەلزەق لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی لەدایک بووە، دیلێتی لەگەڵ دایکیدا هاوبەش بووە. شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شوقەیەک لە غەززە شەهید بوو. ئێستا یوسف لە یادی نەتەوەیەکدا هەم وەک دیل و هەم وەک شەهید دەژی.
هێرشە جینۆسایدییە بەردەوامەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە جارێکی دیکە دڵتەزێن بووەوە. شەوی رابردوو شوقەیەک لە شەقامی شوارەع لە ناوەڕاستی غەززە کرایە ئامانج. یوسف ئەلزەق کە ژیانی لە دیلدا دەستپێکرد و لە بەرخۆدان درێژە بە ژیانی خۆی دا، لەو هێرشەدا شەهید بوو. یوسف لە ساڵی ٢٠٠٨ کاتێک دایکەکەی لە زیندانی داگیرکەران بەندکرابوو لەدایک بووە.
تەنانەت لە کاتی لەدایکبوونیشدا ئازاد نەبوو. دایکی کە دووگیان بووە و هەوڵی داوە گەشت بکات بۆ کەناری ڕۆژئاوا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن داگیرکەرانەوە لە بازگەی بەیت حانون دەستگیر کراوە، فاتیمە ئەلزەق دوای چەند مانگێک لە زینداندا یوسف لەدایک بووە. نە پزیشک و ژینگەیەکی سەلامەتی لەدایکبوونی نەبوو. ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوونی، دەست و قاچی دایکی بە کۆت و بەندەوە بە جێگایەکەوە بەسترابوو.
ناوی ئەم لەدایک بوونە بە ئازارە یوسف بوو. ئەو وەک بچووکترین زیندانی کە لە زیندان لەدایک بووە ساڵانێک دواتر، لەو خاکانەی کە ئازاد کرا، بوو بە ئامانجی رژێمی داگیرکەر.
دایکی فاتیمە ئەلزەق کە بۆ دواجار جەستەی کوڕەکەی لە باوەش گرتووە، لە یادەوەری ملیۆنان کەسدا چەسپاوە. دایکێک لە زیندان کوڕەکەی لەدایک کرد و دواتر لەناو داروپەردوودا بەخاک سەپارد.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لانیکەم ٦١ فەلەستینی شەهید و ٢٣١ کەسیش بریندار بوون. زۆرێک لە شەهیدەکان ئافرەت و منداڵ و بەساڵاچووان بوون.
شەهید کردنی یوسف ئەلزەق جارێکی تر نیشانی دا کە ئەم کۆمەڵکوژییە سیستماتیکە لە غەززە نەک تەنها جەستەی گەلێک دەکاتە ئامانج، بەڵکو یادەوەری و کەرامەتیشیان دەکاتە ئامانج.
ئیتر یوسف ناو نییە؛ ئەو هێمای لەبیرنەکراوی بەرخۆدانی گەلێکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆامری سوریا کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی لە ئازەربایجان بوو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، کەرەستەی بیناسازی سەر بە کۆمەڵێک داگیرکەری جوولەکە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی جەنین، لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ڕووبەرێکی زۆری زەوی فەلەستینییەکان بە بولدۆزەر لەناو برد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٨٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٨ هەزار و ٩٥ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ١١ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.